مامۆستایەک دوای بردنەوەی 5ملیۆن دۆلار لە پیشەکەی بەردەوام دەبێت

- 9/9/2019 9:38:00 PM 5833 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مامۆستایەک لە ویلایەتی ئۆهیۆی ئەمریکا، سەرەرای بردنەوە 5 ملیۆن دۆلار لە رێگەی بلیتێکی یانسیبەوە، واز لە پیشەی مامۆستایی ناهێنێت و بەردەوام دەبێت.

برێندا سمپسن، رۆژی سێشەمەی رابردو بلیتەکەی بە20 دۆلار کڕیوە، ئەمرۆ لەدوای پێدانی هەواڵی بردنەوەی ئەو بڕە پارەیە هەواڵەکەی بە هاوپیشەکانی وتوە.
بە هاوسەرەکەم وتوە واز لە ئیشەکەی بهێنێت

 


هاوپیشەکانی لێیان پرسیوە، کە ئاخۆ لە هەفتەکانی داهاتاودا دەچێتەوە بۆ دەوام یاخود نا، سیپسن لە وەڵامدا وتویەتی پلانی ئەوەی هەیە لەسەر پیشەکەی بەردەوام بێت، "بەڵام بە هاوسەرەکەم وتوە واز لە ئیشەکەی بهێنێت".
 لە یەکەم پرۆژەیدا خانویەک بۆ کچەکەی دەکرێت

 

سمپسن بەرۆژنامەنوسانی وتوە، لە یەکەم پرۆژەیدا خانویەک بۆ کچەکەی دەکرێت و پارەی خانوەکەی خۆشی دەدا.

سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی پارەکە، یان بۆماوەی 20ساڵ 250 هەزار دۆلار وەردەگرێت یاخود بە یەکسەری هەمو دەدەنێ.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP