بەپەلە

پسپۆڕانی چین: زمانی ئینگلیزی لە بنچینەدا شێوەزارێکی زمانی چینیە

- 9/9/2019 9:03:00 PM 3512 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمەڵێک پسپۆری زمانەوانی چین رایدەگەیەنن، زمانی ئینگلزی لە بنچینەدا شێوەزارێکی زمانی چینیە.
پەیوەندی مێژویان لە نێوان زمانی ئینگلیزی و چینی دۆزیوەتەوە.

 


ژای گویون، سکرتێری گشتی رێکخراوی شارستانیەتی جیهانی ئاماژەی بەوەداوە، ماوەی 20 ساڵ لێکۆڵینەوەیان لە زمانی ئینگلیزی کردوە و پەیوەندی مێژویان لە نێوان زمانی ئینگلیزی و چینی دۆزیوەتەوە.
 زۆرێک لە وشەکانی زمانی ئینگلزیی بنچینەکەی چینیە

 


بەگوێرەی وتەکانی گویون، زۆرێک لە وشەکانی زمانی ئینگلزیی بنچینەکەی چینیە " بۆ نمونە وشەی yellow(زەرد) بە واتای گەلای وەریو دێت، وشەی heart(دڵ) بە واتای ناواخن دێت لە زمانی چینیدا" پسپۆرە چینیەکە وا دەڵێت.
مێژوی هەمو وڵاتانی ئەوروپا لە پێش سەدەی15 درۆیە و هەڵبەستراوە

 

 ژای گیون لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەیەکی سەرسورهێنەری سەبارەت بە مێژوی ئەوروپا دەربریوە و دەڵێت" مێژوی هەمو وڵاتانی ئەوروپا لە پێش سەدەی15 درۆیە و هەڵبەستراوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP