بەپەلە

مەسعود بارزانی: ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە

- 9/9/2019 8:26:00 PM 20480 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ ڕۆژی دوشەممە، لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە كۆبونەوەیەكی حزبی رایگەیاند،"ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە".

لەو كۆبونەوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچەکانی پارتی لە سنوری پارێزگاکانی دهۆک و موسڵ و هەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەولێر، (کەرکوک – گەرمیان)، (سلێمانی – هەڵەبجە)، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی تیشكی خستوەتە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و هەردو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

مەسعود بارزانی لە كۆبونەوەكەدا سوپاسی كادرانی حزبەكەی كردوە بەرامبەر پیلانگێڕیی دژی پارتی خۆڕاگربون، و رایگەیاندوە،"ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە".
ئێمە هەمومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە پێشمەرگە هەمو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست

 

سەرۆكی پارتی وتوشیەتی،"ئێمە هەمومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە پێشمەرگە هەمو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستن و بەختەوەریی گەلە كورد قوربانی داوە و هەرگیز لە بەرپرسیارێتی ڕاناکات، لەو روەشەوە وتویەتی كە خەڵی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی رابردوی كوردستان و عێراق پاداشتی پارتی داوەتەوە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بارزانی رایگەیاندوە، ئێستا گفتوگۆ و دانوستان هەیە و هەنگاوی باش چونەتە پێش و ئومێد دەکەین هەمو کێشەکان بەدیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP