ئیسرائیل: نهێنی دیکەمان لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دۆزیوەتەوە

- 9/9/2019 6:58:00 PM 6512 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کەمێک بەرلەئێستا سەرۆک وەزیرانی ئیسائیل رایگەیاند شوێنی نهێنی دیکەیان لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دۆزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی تایمز ئۆف ئیرائیل، کەمێک بەرلەئێستا بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، شوێنی دیکەی نهێنییان دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دۆزیوەتەوە کە وێستگەی سێیەمی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییە لەو وڵاتە. 
شوێنە نهێنییەکان تایبەتن بەپەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی

ناتانیاهۆ ئاشکراشیکردوە، شوێنە نهێنییەکان تایبەتن بەپەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.  لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەتدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردوە لەوێستگەیەکی ناوچەی تورزابادی ئێران ئاسەواری یۆرانیۆم دۆزراوەتەوە و نەتەوە یەکگرتوەکانیش زانیارییەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.
لەناوچەی ئابادە لەباشوری ئەسفەهان وێستگەیەکی دیکەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییان ئاشکراکردوە

ناتانیاهۆ ئاشکراشیکردوە، لەناوچەی ئابادە لەباشوری ئەسفەهان وێستگەیەکی دیکەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییان ئاشکراکردوە. 

هاوکات، ناتانیاهۆ ئاشکراشیکردوە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵیداوە ئاسەوارەکانی یۆرانیۆم لەشوێنە گومانلێکراوەکاندا بشارێتەوە، لەوێستگەیەکی تورزاباد وێستگەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بەبەرد و زیخ داپۆشیوە. 

ناتانیاهۆ راشیگەیاند، بەهەمان شێوە لەوێستگەی ئابادە کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران زانی ئیسرائیل شوێنەکەی ئاشکراکردوە، راستەوخۆی دەستیانکرد بەداپۆشینی شوێنەکە و شاردنەوە.

لەکۆتای کۆنگرە رۆژنامە نوسییەکەدا ناتانیاهۆ روی کردە بەرپرسانی ئێران و رایگەیاند، " ئەزانین چی دەکەن، کەی دەیکەن و لەکوێ دەیکەن، لەبەرئەوە بەردەوام دەبین لەسەر ئاشکراکردنی نهێنییەکانتان." 

ئاشکراکردنی ئەم نهێنییانە لەکاتێکدایە تەنها یەک هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل و بەکارهێنانی ئەم کارتە سیاسییەش لەم کاتەدا ناتانیاهۆی روبەروی رەخنەی زۆر کردۆتەوە. 
 


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP