بەپەلە

پارتی دەسەڵاتداری روسیا شکستیهێنا

- 9/9/2019 5:46:00 PM 1985 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
بەپێی دواین دەرئەنجامەکان، پارتی روسیای یەکگرتو کە پارتی دەسەڵاتداری روسیایە لەهەڵبژاردنەکانی دوێنێ یەکشممەدا رێژەیەکی بەرچاو لەدەنگەکانی کەمیکردوە و روبەروی شکست بوەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز، دواین دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی مۆسکۆ نیشانیانداوە پارتی روسیای یەکگرتو زۆرینەی دەنگەکانی لەدەستداوە.
لەکۆی گشتی 26 کورسی بەدەستهێناوە

پێشتریش پارتی دەسەڵاتداری روسیا لەکۆی گشتی ئەندامانی پەرلەمان کە 45 کورسییە سێ یەکی دەنگەکانی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا لەکۆی گشتی 26 کورسی بەدەستهێناوە.
پارتی کۆمۆنیست و سەربەخۆکان رێژەی دەنگەکانیان زیادیکردوە

لەبەرامبەردا هەرچەندە زۆربەی کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن لەهەڵبژاردنەکە بێبەشکران، بەڵام پارتە کۆمۆنیستەکان و سەربەخۆکان رێژەی دەنگەکانیان زیادیکردوە.

دەرکردنی ژمارەیەک کاندیدی دیاری پارتی ئۆپۆزسیۆن ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورەی بەدوادا هات. 

بەگوێرەی کەناڵە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانەوە هەزاران کەس دەستگیرکراون و پۆلیسیش بەئەنجامدانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران تۆمەتبارکراون.

لەبارەی هۆکارەکانی شکستی پارتی دەسەڵاتدارەوە، چاودێرانی سیاسی روسیا پێیانوایە رۆشتنی بەشێکی زۆر لەکەسە دیارەکانی ئەو پارتە بۆ لیستی سەربەخۆکان کاریگەری نەرێنی هەبوە. 

بەگوێرەی دواین ئەنجامەکان،لەکۆی 45 کورسی بۆ پەرلەمانی مۆسکۆ، پارتی روسیای یەکگرتو کە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە 26 کورسی، پارتی کۆمۆنیست 13 کورسی، پارتی یابلۆکۆی لیبراڵ و چەپەکان ( پارتی دادی روسیا) یەکی سێ کورسییان بەدەستهێناوە. 

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP