بەپەلە

مەسعود بارزانی و كونسوڵی بریتانیا لە هەولێر کۆبونەوە

- 9/9/2019 3:00:00 PM 819 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی و كونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر کۆبونەوە و لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، ئەمڕۆ دوشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆک پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر كردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەكەدا جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی نوێی بریتانیا بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی مەسعود بارزانی كردبو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشڤەچونی پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربونی حكومەتی تازە ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیارە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و سەقامگیر بێت و هەروەها هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەكانی بریتانیا و هەرێمی كوردستان بدرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركوك و ناوچەكانی ماددەی 140 تاتوێ كرا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP