چەند گروپێكی چەكداریی عێراق لەناو خاكی سوریا بۆردومان كران

- 9/9/2019 11:10:00 AM 1738 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە هێزی پاسەوانانی سنور رایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی عێراق لەناو خاكی سوریادا لە لایەن فڕۆكەیەكەوە بۆردومان كراون كە تا ئێستا دیارینەكراوە سەر بە چ لایەنێكە.

 لە لایەن فڕۆكەیەكەوە و لەناو خاكی سوریادا بۆردومان كران

ئەو سەچاوەیە بە تۆری هەواڵی RT راگەیاند "شەوی رابردو ژمارەیەك گروپی چەكداری شیعەی عێراقی، لە لایەن فڕۆكەیەكەوە و لەناو خاكی سوریادا بۆردومان كران" كە تا ئێستا دیارنیە ئەو فڕۆكەیەی بۆردومانەكەی ئەنجامداوە سەر بە چ لایەنێكە.

نێوان هەردو گورزەكەی ئەو بۆردومانەش یەك خولەكی تێنەپەڕاند

ئاماژەی بەوەشكرد "بۆردومانكردنی ئەو گروپە چەكدارە عێراقیانە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، كە دو گورز بو، نێوان هەردو گورزەكەی ئەو بۆردومانەش یەك خولەكی تێنەپەڕاند، كە لە ناوچەی ئەلبوكمال رویدا".

ئەو بۆردومانە بوەتە هۆی كوژرانی

لەوبارەیەوە، روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند "ئەو بۆردومانە بوەتە هۆی كوژرانی 18 كەس لە ئێرانیەكان و ئەو گروپە چەكداریانەی هەماهەنگ و لایەنگری ئەو وڵاتەن"، بەپێی روانگەی سوری بەهۆی سەختی برینەكانەوە، ژمارەی كوژراوان لە زیادبوندایە.

بە گوێرەی راپۆرتەكانی راگەیاندن، لە هێڵی سنوری نێوان عێراق و سوریادا یەكەكانی چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی و حزبوڵای عێراقی جوڵانەوەی نەجبا و هەردو هێزی فاتمیون  و زەینەبیون بە شێوەیەكی بەرفراوان لەو ناوچەیەدا جێگیرن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP