نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە

- 9/9/2019 10:00:00 AM 1937 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-   

نرخی نەوتی خاو لەبازارەکاندا لە رۆژی سێشەممەی رابردوەوە بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ رەزامەندبونی چین بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەباەت بە ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوانیان.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 56 سەنت بەرزبوەتەوە لە دواین مامەڵەدا بە 62.1 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە

 

بەپێی هەواڵێکی BBC، نرخی نەوتی خاوی برێنت 56 سەنت بەرزبوەتەوە لە دواین مامەڵەدا بە 62.1 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی 0.91% بەرزبوەتەوە.
نرخی نەوتی خاوی تەکساس 60 سەنت بەرزبوەتەوە و بە 57.1  دۆلار مامەڵەی پێکراوە

 

لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس 60 سەنت بەرزبوەتەوە و بە 57.1  دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 1.6% بەرزبوەتەوە.

سەرەتای هەفتەی رابردودا نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوەبینی" هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی باج بەرێژەی 15% لەلایەن چینەوە بۆسەر نەوتی خاوی ئەمریکی لەبەرامبەردا ویلایەتە یوکگریوەکانی ئەمریکا بەبری 75 ملیار دۆلار باجی لەسەر کەلوپەلە هەناردەکراوەکانی وڵاتی چین بۆ وڵاتەکەی دانا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP