بەیروت؛ تەرمی بەرپرسێكی پێشوی حزبوڵا دۆزرایەوە

- 9/8/2019 10:35:00 PM 4264 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگەیاندنە فەرمیەكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەیەكی بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە تەرمی بەرپرسێكی پێشوی حزبوڵا دۆزراوەتەوە.

 لەناو باڵەخانەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە

ئاژانسی نەتەوەیی بۆ راگەیاندن، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "تەرمی عەلی حاتوم، بەرپرسی پێشوی حزبوڵای لوبنانی لە ناوچەی برج براجنە لە باشوری بەیروتی پایتەخت و لەناو باڵەخانەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە".

پەڕواێكی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەو روداوە كردوەتەوە

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا هێزە ئەمنیەكان پەڕواێكی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەو روداوە كردوەتەوە تا بگەنە وردەكاری چۆنیەتی گیانلەدەستدانی عەلی حاتوم، پزیشكی دادوەریش دەستیكردوە بە كارەكانی بۆ دیاریكردنی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی".

هەندێك لە كەناڵ و سەرچاوە هەواڵیەكانی لوبنان باس لەوەدەكەن "پێدەچێت حاتوم لەناو ماڵەكەیدا كوژرابێت"، هەندێكی دیكەش لە سەرچاوە هەواڵیەكان دەڵێن روداوەكە خۆكوژی بوە.

هیچ زانیاریەكی فەرمی رانەگەیەندراوە

تا ئێستا، سەبارەت بە دۆخ و كاتی مردنەكەی و چۆنیەتی دۆزرانەوەی هیچ زانیاریەكی فەرمی رانەگەیەندراوە و چاوەڕێشدەكرێت حزبوڵای لوبنانی، لەوبارەیەوە راگەیەندراوێك بڵاوبكەنەوە.

عەلی حاتوم، بەرپرسێكی پێشوی بەشی دوەمی حزبوڵای لوبنانی بوە لە برج براجنە-ی بەیروت، بەرپرسیاریەتیەكی باڵای هەبوە لە هێزەكانی بەرگری ئەو حزبە چەكدارەی لوبناندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP