بەپەلە

‎كۆسرەت ڕەسول و محەمەدی حاجی مەحمود داوای چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن

- 9/8/2019 9:50:00 PM 2889 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان باشترین فاكتەرە بۆ زاڵبون بەسەر تەنگژەكان و كۆتایی هێنان بە قەیرانەكان.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لەشاری سلێمانی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.

‎لە كۆبونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی ئامادەیبون، دوایین پێشهات و گۆڕانهارییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا.
پێویستە پەیوەندییەكی تەندروست و پتەو لەنێوان لایەنە سیاسییەكان هەبێ و هەمو لایەنەكان بەیەكەوە هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە عێراق و ناوچەكە

 

‎لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و سكرتێری حزبی سۆسیالیست گفتوگۆیان كرد لەبارەی دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، هەردولا هاوڕابون كە پێویستە پەیوەندییەكی تەندروست و پتەو لەنێوان لایەنە سیاسییەكان هەبێ و هەمو لایەنەكان بەیەكەوە هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە عێراق و ناوچەكە.

هەر لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراو هەردولا هاوڕابون كە گفتوگۆكانی نێوانیان بەردەوام بێ و چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP