بەپەلە

لاهوری شێخ جەنگی لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم كۆبوەوە

- 9/8/2019 9:34:00 PM 3754 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە و لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند تاوتوێكرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، لاهوری شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ ستیڤ ڤەیگن، كۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وناوەند تاوتوێکرا و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكتانی نێوان هەردولا دوپاتكرایەوە.

لەوبارەیەوە بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری لە هەژماری فەرمی خۆی رایگەیاندوە "بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی زیاتر بچەسپێت و کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر وبەغدا لەسەرمێزی گفتوگۆ وبەگەڕانەوە بۆ دەستور چارەسەر بکرێت، لە دیدارەكەدا دوپاتمانكردوەتەوە کە دەبێت پەیوەندییەکان زیاتر ئاسایی ببنەوە وبەرەوپێشەوە بچن وکێشە وگرفتەکانی نێوان هەولێر وبەغدا لەسەر مێزی گفتوگۆ وبە گەڕانەوە بۆ دەستور چارەسەربکرێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە پرسی رێكخراوی چەكداری داعش یەكێك بوە لە تەوەرەكانی دیدارەكە و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە  "دەزگاکانی هەواڵگری نێوان هەرێم وبەغدا بەردەوام زانیاری ئاڵوگۆڕبکەن بۆئەوەی رێگری لەهەمو ئەگەرێکی نەخوازراو بکەن کە ڕوبدات، چونکە بیر و بۆچونی داعش و رێکخراوە تێرۆریستییەکان مەترسیان هەیە وپێویستە ڕیشەکێش بکرێن".


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP