عێراق داوا لە كۆمكاری عەرەبی دەكات سوریا ببێتەوە بە ئەندام لەو كۆمكارەدا

- 9/8/2019 7:53:00 PM 1050 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزی عێراق لە كۆمكاری عەرەبی، لەمیانی كۆبونەوەیاندا داوایكرد سوریا دوبارە ببێتەوە بە ئەندام لە كۆمكارەكە، هەریەك لە سوریا و لیبیا و یەمەنیش داوایانكرد بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵاتەكانیان دانوستان ئەنجامبدرێت.

لەمیانی لێدوانی دەستپێك و كردنەوەی خولی 152مینی كۆبونەوەی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر، كە عێراق سەرپەشتی بەڕێوەچونی كۆبونەوەكە دەكات، ئەحمەد نایف دلێمی، باڵیۆزی عێراق لە كۆمكاری عەرەبی  كرد سوریا ببێتەوە بە ئەندام لەو كۆمكارەدا، نوێنەرانی هەریەك لە سوریا و لیبیا و یەمەنیش داوایانكرد جیاوازیەكان بخرێنەلاوە و بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵاتەكانیان دانوستان ئەنجامبدرێت.

پێویستە بە باشی روبەڕوی ململانێكان ببینەوە

ئاماژەی بەوەشكرد "ناوچە عەرەبیەكان لەم ماوەیەدا روبەڕو ململانێی یەك لەدوای یەك دەبنەوە كە پێویستیان بە گرتنەبەری رێكاری گونجاو هەیە تا بە شێوەیەكی باش روبەڕوی ئەو مەترسی و قەیرانانە ببنەوە كە هەندێك لە وڵاتان لە ئێستادا توشیان هاتوە".

لە وتەكانیدا دلێمی دوپاتیكردوە كە پێویستە دوربكەونەوە لە سیاسەتی ئاڵنگاری و دەستوەردانە كاری ناوخۆی وڵاتان و بەردەوامبن لە كاركردن بۆ بەرەوپێشبردنی گەلانی ناوچەكە.

هاوكاربن لە روبەڕوبونەوەی تێرۆر و پاڵپشتی عێراق بن لە بنیادنانەوەی خۆی

لەوبارەیەوە وتی "لەماوەی رابردودا عێراق بەدەست گروپە تێرۆریستیەكانەوە ناڵاندویەتی كە ژمارەیەكی زۆریان لە شارەكانی وڵاتەكە خاپوركرد، بەڵام سوپای عێراق توانی شكست بە تێرۆرستان بهێنێت و لە ئێستاشدا كارەكانی بنیادنانەوەی ئەو شارانە لە بەردەوامیدایە"، داواشیكرد سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە هەمو بوارەكانی سیاسەت و راگەیاندن و رۆشنبیریەوە هاوكاربن لە روبەڕوبونەوەی تێرۆر و پاڵپشتی عێراق بن لە بنیادنانەوەی خۆی پاش شكستی داعش.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP