عێراق؛ لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا نزیکەى حەوت هەزار تۆمەتباری بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

- 9/8/2019 6:11:00 PM 1290 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیەند، لەشەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەى حەوت هەزار کەس بەهۆی مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
زۆرینەیان لە پارێزگای بەسرە و بەغداد بون

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە پارێزگاکانى عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی بەکارهێنانی و بازرگانیکردنی بە مادەى هۆشبەرەوە شەش هەزار و 842 تۆمەتبار ڕاگیراو و سزادراون كە زۆرینەیان لە پارێزگای بەسرە و بەغداد بون.

ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق هۆكارەكانی زیادبونی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانی گەڕاندوەتەوە بۆ جۆراوجۆری ڕێگا و هۆکارەکانى بەکارهێنانی مادەى هۆشبەر و لاوازی چاودێری و ئاسایشی دەروازەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP