وەزارەتی نەوتی عێراق: لەبارەی پرسی نەوتەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشمان بڕیوە

- 9/8/2019 3:58:00 PM 2612 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەبارەی یەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەنگاوی باشیان بڕیوە و لەمانگی ئۆکتۆبەری داهاتوشەوە پابەند دەبن بەرێکەوتنەکەیان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت. 

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، سامر غەزبانی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند لەمانگی ئۆکتۆبەری داهاتوەوە پابەند دەبن بەرێکەوتنەکەیان و رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکەنەوە.

لەبارەی یەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندوە ئەو پرسە پێشکەوتنی باشی بەخۆوە بینیوە و لەگەڵ هەرێم لەگفتوگۆی بەردەوامدان. 

بەپێی رێکەوتنێک رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و روسیا و چەند وڵاتێکی دیکەی هەناردەکاری نەوت بڕیاریانداوە رۆژانە بڕی هەناردەکردنی 1.2 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە. 

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP