لەسێ هێرشی جیاوازدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییەکی عێراقی کوژران

- 9/8/2019 10:40:00 AM 992 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
دوێنێ شەممە سێ هێرشی جیاواز کراوەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و بەهۆیانەوە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراون.

بەپیی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، دوێنێ شەممە چەکدارە میلیشیاکانی عێراق لەسێ ناوچەی جیاوازدا هێرشیان کردۆتە سەر هێزە ئەمنییەکان و بەهۆیانەوە لانیکەم سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییەکی ئاساییی کوژراون.
لەناوچەی شەنگال ئەفسەرێکی سوپای عێراق و سەربازێک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک گیانیان لەدەستدا

لەناوچەی شەنگال ئەفسەرێکی سوپای عێراق و سەربازێک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک و لەکاتی هەڵگرتنەوەی لەماڵێکدا کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربو.

لەپارێزگای دیالەش ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری کرایە ئامانجی نیشانەشکێنێکی سەربە هێزە میلیشیاکان و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.  

لەلایەکی ترەوە و لەناوچەی سامەرای سەربە پارێزگای سەڵاحەدین هاوڵاتییەک بەهۆی بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستدا.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP