ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 9/8/2019 8:18:00 AM 65601 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە خەندان-ی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت، سبەی دوشەممەش لەبەرئەوەی پشوە و موچەی ھیچ شوێنێک دابەش ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی سێشەممە دوبارە دەستبەدابەشکردنەوەی موچە دەکرێتەوە و موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت،لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP