بەپەلە

شانۆیی"بەنی ئادەم" نمایشدەکرێت

- 9/7/2019 11:15:00 PM 2249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە ‎لە27/9/2019 و رۆژانی دوای لە هۆڵی رۆشنبیری، شانۆیی"بەنی ئادەم" لە لایەن گروپى شانۆیی گۆدۆ، ‎لەدەرهێنانی ژیر ناشاد، پێشكەش بکرێت.

لە بڵاوکراوەیەکیاندا کە بۆ خەندان یان ناردوە، گروپى شانۆى گۆدۆ دەڵێن "‎ئێمە لەشانۆی بەنی ئادەم ئەمانەوێت تێکەڵی ئازارەکانی کۆمەڵگە بین لە نزیکەوە ئازارەکانی‎ ھەر تاکێکی ئەم کۆمەلگەیە بخەینەرو، ئامانجمان گەیاندنی پەیامێکی ھونەری و بیرکردنەوەیەکی جوانتر و جیاوازتر و باشترە کە لەرێی تاکەکانەوە پێشکەش بە کۆمەلگا بکرێت".

‎گروپەکە رایدەگەیەنن کە نزیكەی دومانگە لەهۆڵەكانی پڕۆڤەن بۆ ئەم كارە هونەریە، کە بڕیارە لەبەرواری 27-30/9/2019 نمایش بکرێت.
‎لە شانۆیی "بەنى ئادەم"  هەریەك لە سانا ئەبوبكر،‎ محەمەد هوشیار، كارڤین محەمەد، سەروەر نەهرۆ، رۆڵەكان بەرجەستە دەكەن.

‎گروپی شانۆیی گۆدۆ ماوەی ساڵێكە ‎دامەزراوە و داستان بەرزان بەڕێوبەری گروپەکەیە.

‎بەرهەم و کارەکانى گروپى گۆدۆ
‎كورسیەكان - دەرهێنانی داستان بەرزان
‎بەنی ئادەم - پڕۆژەی داهاتو و دەرهێنانی ژیر ناشاد
‎كۆڕبۆ نوسەر وشانۆكار- دانا ڕەئوف
‎كۆڕ بۆ خانمە وەرگێڕ- بەیان سەلمان بۆ كتێبی كەركەدەنەكان


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP