بەوێنە؛ كۆڕی مرواری تاقانە بەڕێوەچو

- 9/7/2019 4:13:00 PM 2336 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی دوێنێ، لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر، بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەران، کۆڕی (مرواریی تاقانە) بۆ واژۆکردنی کتێبەکانی و خوێندنەوەی تێکستەکانی نوسەر و چیرۆکنوس توانا ئەمین، بە دەنگی زانا عەبدولڕەحمان و بە ئامادەیی نوسەر بەڕێوەچو.


توانا ئەمین لەدایکبوی ساڵی 1981ە و لە شاری سلێمانی، چیرۆکنوس و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و وەرگێڕە، لە ساڵی 2003 دا ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری تێکست بوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری.


لە ساڵانی 2005–2007 سەرپەرشتیاری گشتیی بەرنامە فەرھەنگییەکانی ڕادیۆ نەوا بوە، لە ساڵی 2007 سەرپەرشتیاری ھەفتەنامەی فەرھەنگیی- کلتوری پەیک بوە و خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتوە.


توانا ئەمین لە ساڵی 2008 دا لە بەشی زمان لە رۆژنامەی ئاوێنە کاریکردوە و لە ھەمانساڵدا خەڵاتی باشترین چیرۆکنوسانی سلێمانی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتوە، لە ساڵی 2010 خەڵاتی یەکەمی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرتوە.
ئەو لە ساڵی 2011 خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی بۆ چیرۆک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ھەولێر وەرگرتوە


ئەو لە ساڵی 2011 خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی بۆ چیرۆک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ھەولێر وەرگرتوە، لە ساڵی 2011 بۆ جاری سێیەم و لە ساڵی 2012 بۆ جاری چوارەم و لە ساڵی 2015 بۆ جاری پێنجەم خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتوە. 


توانا ئەمین لە ساڵی 1999وە بەردەوام لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و فارسییە جدییە ئەدەبیی و ھونەرییەکاندا لێکۆڵینەوە و وتار و خوێندنەوە و چیرۆکی نوسیوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP