لە سلێمانی زارا بیوتی داخرا

- 9/7/2019 2:20:00 PM 2522 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قئیمقامیه‌ت ئارایشتگای زارا داده‌خات.

به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای زارا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داده‌خات‌.

یه‌كێكی دیکە له‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای زارا، نه‌بونی كارتی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانیه‌تی، ئه‌و جۆره‌ پیشه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدرێت تا له‌وه‌ دڵنیابنه‌وه سه‌لامه‌تن و‌ نه‌خۆش نین بۆئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌نی كارتی ته‌‌ندروستی.

هه‌روه‌ها له‌ ئارایشتگای زارا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی مه‌وادی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ كه‌ ماوه‌به‌سه‌ر چوبون شیاوی به‌كارهێنان نین، بۆیه‌ به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی ئارایشتگای زارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP