بەپەلە

بەوێنە..کۆڕی "مروارى تاقانە" لە هەولێر بەڕێوەچو

- 9/6/2019 11:05:00 PM 831 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارى هەولێر، کۆڕی "مرواریی تاقانە" بۆ واژوکردنی کتێبەکانی و خوێندنەوەی تێکستەکانی نوسەر و چیرۆکنوسى کورد توانا ئەمین، بە دەنگی زانا عەبدولڕەحمان و بە ئامادەیی نوسەر لە هەولێر بەڕێوەچو .

لە کۆرەکەدا کە لە هۆڵى پێشەوا  لە شارى هەولێر بەڕێوەچو، ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و خوێنەرانى شارى هەولێر ئامادەبون و پێشوازیان لە نوسەر و بەرهەمەکانى کرد.

پێشتر توانا ئەمین کۆرێکى بۆ خوێندنەوە و واژۆکردن و ناساندنى بەرهەمەکانى و خوێندنەوەى کۆمەڵک لە تێکستەکانى بەدەنگى هونەرمەند شوان عەتوف لە سلێمانى رێکخست بە ئامادەبونى ژمارەیەکى زۆر لە نوسەر و خوێنەرانى شارى سلێمانى.  

توانا ئەمین لەدایکبوی ساڵی ١٩٨١ لە شاری سلێمانی چیرۆکنوس و نوسەر و وەرگێڕە، پێنج جار خەڵاتى باشترین چیرۆکى فیستیڤاڵى گەڵاوێژى وەرگرتوە لە ساڵی ٢٠١١ خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی بۆ چیرۆک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ھەولێر وەرگرتوە.


توانا ئەمین خاوەنى زیاتر لە 20 بەرهەمى چاپکراوە، نوسەر لە دەروەى وڵات دەژى و بەسەردان گەڕاوەتەوە کوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP