بەڤیدیۆ..ئەو راپەی دژی ئەردۆغان وترا لە ماوەی 20 کاتژمێردا پێنج ملیۆن بینەری تێپەراند

- 9/6/2019 10:05:00 PM 43058 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوا تەنها 21 کاتژمێر لە بڵاوبونەوەی راپێک لە یوتیوب، کە تیایدا دژی سیاسەتی حکومەتی تورکیا و ئەردۆغان رەخنە دەگرێت، زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری تێپەراند.


راپەکە  بە ناوی "ناتوانم بێدەنگ بم"ە، لەلایەن هەژدە راپەری بەناوبانگی تورکیا وتراوە و ماوەی زیتار لە چواردە خولەک دەخایەنێت.

هۆنراوەکانی راپەکە، دژی سیاسەتی ئەردۆغان و سنوردارکردنی مافەکانی ئازادی رادەربرین وتراوە، لە دێڕیکی راپەکەدا دەڵێت" وەک کەسێکی دژە سیاسەت گەورە بوم، هیچ دەنگم نەداوە، ئێستا تەنانەت ناشوێرم تویتێک بکەم، بمبورە بەڵام جێدەستی تۆ تەنها نەوەیەکی بێ ئومێدە، بێ هۆکار خەڵکانێكت لەناو زیندان دارزاند".

 

ئەو هونەرمەندانە دەیانەوێت پەیامی گەنجانی تورکیا لە بارەی بێزاربونیان لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە بە دەسەڵاتداران بدەن و لە راپەکەدا دەڵێن" دەمانەوێت لە رێگەی موزیکەکەمان شۆڕش دروست بکەین، باوەرمان وایە بە موزیک بارۆدۆخەکە دەگۆرین"


لە سەرەتای دەستبەکاربونی ئەردۆغان وەک سەرۆککۆماری تورکیا و بەتایبەت دوای کودەتا شکستخواردوەکەی 2016، ئازادی رادەربرین لە تورکیادا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرتەسک کراوە و چەندین سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوس لەسەر بڵاوکردنەوەی نوسینێکی ئاسایی سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

ئەمرۆ، دادگای باڵای تورکیا، بریاریدا بە سەپاندنی 9 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەر جانان قەفتانجی ئۆغلو، سەرۆکی پارتی کۆماری گەلان-لقی ئیستانبوڵ، ئەوەش بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک لە تویتەر، قەفتانجی وتی" بڕیارەکە لەلایەن دادگاوە نەدراوە، بەڵکو لەکۆشکی سەرۆکایەتیەوە دەرچوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP