ژنێک لەبەردەم دادگای تاراندا گڕ لە گیانی خۆی بەردەدات

- 9/6/2019 5:23:00 PM 17288 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنێکی لە بەردەم دادگای تاراندا گڕی لە گیانی خۆی بەردا، ئەوەش دوای ئەوەی دادگایکردنی بەهۆی ئامادەبونی لە گۆڕەپانێکی تۆپی پێدا "بە جلوبەرگی پیاوانەوە".
خۆی وەک پیاو گۆڕیوە و لەلایەن پاسەوانانی گۆڕەپانەکەوە پێی زانراوە

 


سەحەری تەمەن ٢٩ ساڵ، مانگی ئازاری ئەمساڵ بۆ تەماشاکردنی یاریەکی تۆپی پێ لە یەکێک لە گۆڕەپانەکاندا "خۆی وەک پیاو گۆڕیوە و لەلایەن پاسەوانانی گۆڕەپانەکەوە پێی زانراوە".
ەوانەی نەخۆشخانە کراوە و سەدا 90 لەشی سوتاوە

 


بەگوێرەی دەیلی مەیل، سەحەر رەوانەی نەخۆشخانەی موتەهەری کراوە و سەدا 90 لەشی سوتاوە.
 لە ژێر پاساوی شکاندنی نەریتی جلوبەرگی ژنان، ماوەی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

 

  

دادگایا تاران بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە کۆمەڵگە" و لە ژێر پاساوی شکاندنی نەریتی جلوبەرگی ژنان، ماوەی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، ناوبراو دوای هاتنە دەرەوەی لە دادگا بەنزینی بە لەشی خۆیدا کردوە و گڕی لە گیانی بەرداوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاسای تایبەتی خۆی ئامادەبونی ژنان لە گۆرەپانەکانی تۆپی پێ و بالە و باسکە قەدەغەکردوە

 


لەدوای شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی 1979، کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاسای تایبەتی خۆی ئامادەبونی ژنان لە گۆرەپانەکانی تۆپی پێ و بالە و باسکە قەدەغەکردوە، ماوەی چەندین دەیەیە رێکخراوەکانی مافی ژنان و چالاکوانان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە دەکەن.
ئێران بڕیاریدا بە رێگەدان بە ژنان بە ئامادەبونیان لە یاریەکانی تۆپی دەستدا بە مەرجێک هاوسەرەکانیان لەگەڵدا بێت

 

لە ژێر فشارە بەردەوامەکانی ئەو رێکخراوانەدا، حکومەتی ئێران بڕیاریدا بە رێگەدان بە ژنان بە ئامادەبونیان لە یاریەکانی تۆپی دەستدا بە مەرجێک هاوسەرەکانیان لەگەڵدا بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP