سعودیە: دەتوانین لە ماوەی هەشت کاتژمێردا ئێران بەتەواوی تێکبشکێنین

- 9/6/2019 4:50:00 PM 25935 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شازادەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی لە روی سەربازیەوە زاڵە بەسەر ئێراندا و دەڵێت"دەتوانین لە ماوەی هەشت کاتژمێردا ئێران بە تەواوی تێکبشێنین".
سعودیە لە توانایدا هەیە لە ماوەی هەشت کاتژمێردا ئێران بسرێتەوە

 


عەبدوڵا بن سولتان، شازادەی سعودیە لە پێگەy فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی" سعودیە لە توانایدا هەیە لە ماوەی هەشت کاتژمێردا ئێران بسرێتەوە، بێگومان ئەو ماوەیەش بەشێکە لە پرۆسەیەکی دو ساڵی پێش ئەوەی سیستەمی بەرگریمان بەهێزتر و پێشکەوتوتر  بکەین".
سوپاس بۆخودا هیچ هێزیك نیە لە جیهاندا خۆی بەرامبەر بە پێداگری و یەکبون و بەرخۆدانمان رابگرێت

 

بن سوڵتان لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە هیچ وڵاتێک ناتوانێت خۆی بەرامبەر هێزی سەربازی سعودیە رابگرێت " ئەوەێ نادیارە گەورەترە، سوپاس بۆخودا هیچ هێزیك نیە  لە جیهاندا خۆی بەرامبەر بە پێداگری و  یەکبون و بەرخۆدانمان رابگرێت" بن سوڵتان وا دەلێت.

لە نوسینەکەیدا هاوپێچی ڤیدۆیەکی شیکاری دەکات کە لە ساڵی 2016 دا لە کەنالی فەرمی سعودیە بلاوکراوەتەوە، تیایدا بەرواردی فرۆکە جەنگیەکانی سعودیە و ئێران دەکات و ئاماژە بە "ماوە بەسەرچونی" فرۆکە ئێرانیەکان دەکات.

پەیوەندیە دیپلۆماتیەکانی  نێوان تاران و ریاز  لە 2016 بەدواوە بەرەو خراپی دەروات ئەوەش بەهۆی لە سێدارەدانی کەسایەتیەکی دیاری شیعەکان لە سعودیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP