هەر شۆفێرێك مۆبایل بەكاربهێنێت 100 هەزار دینار غرامەدەكرێت

- 9/6/2019 10:57:00 AM 44787 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی بەغداد رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە هەر شۆفێرێك مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا بەكاربهێنێت بە بڕی 100 هەزار دینار غرامە دەكرێت.

لیوا زوهیر عه‌باده‌، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی بەغداد بە كەناڵی دیجلەی راگەیاندوە، بەگوێرەی بڕیارێك لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە هەر شۆفێرێك مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا بەكاربهێنێت بە بڕی 100 هەزار دینار غرامە دەكرێت.
هەر شۆفێرێكیش پشتێنی سەلامەتی بەكارنەهێنێت بە بڕی 50 هەزار دینار غرامە دەكرێت 

 

راشیگەیاندوە، هەر شۆفێرێكیش پشتێنی سەلامەتی بەكارنەهێنێت بە بڕی 50 هەزار دینار غرامە دەكرێت و بڕیارەكەش لە 6ی 10ی 2019 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەگەر لەماوەی 72 كاتژمێردا غرامەكانیان بدەن، ئەوا نیوەی غرامەكەیان لێوەردەگیرێت

 

ئەو بەرپرسەی هاتوچۆی حكومەتی ناوەندی هۆشداری داوەتە ئەفسەرەكانی هاتوچۆو شۆفێران و رایگەیاندوە، لەكاتی رودانی سەرپێچیدا، هەر كەسێك راستەوخۆ پارە بدات بە پۆلیسی هاتوچۆ وەكو بەرتیل هەژمار دەكرێت، شۆفێرانیشی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی ئەگەر لەماوەی 72 كاتژمێردا غرامەكانیان بدەن، ئەوا نیوەی غرامەكەیان لێوەردەگیرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP