موقتەدا سەدر پەیامێكی هۆشداری ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

- 9/6/2019 12:01:00 AM 5580 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی رەوتی سەدر هۆشداری دەداتە حكومەتی عێراق و داوا دەكات رێوشوێنی توند بگرێتەبەر و دەڵێت حكومەت لە دەوڵەتی یاساوە بەرەو پاشاگەردنی دەڕوات.

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،"الوداع یا موطنی - ماڵئاوا ئه‌ی نیشتمانم".

سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند،"ئەو پەیامەی بۆ كۆتایی هاتنی حكومەتی عێراق و گۆڕینی حكومەت لە دەوڵەتی یاساوە بۆ دەوڵەتی پاشاگەردانی راگەیاندوە".

موقتەدا سەدر لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا هۆشداری داوەتە حكومەتی عێراق و دەڵێت ئەگەر رێوشێونی توند نەگرێتە بەر ئەو من بێبەری بونی خۆم رادەگەیەنم.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP