خەندان-
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم هۆشداری دا لە دۆخی شاری كەركوك و رایگەیاند،"دۆخی كه‌ركوك باش نیه و ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای شاره‌كه بگۆڕن".له‌میانی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی (TBN) ی ئه‌مریكی، كه پێشكه‌شكار، ئێریك ستهیك ئێڵباك، له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازیكرد، چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌و بارودۆخی كه‌ركوك و چالاكییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش خرایه‌ڕو.
پێشمه‌رگه له‌جیاتی هه‌مو جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی كرد
ده‌ستپێكی دیداره‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: لای هه‌موان رونه، پێشمه‌رگه به‌گیانی فیداكاری و قارمانێتی به‌ته‌نیا روبه‌ڕوی دڕه‌نده‌ترین تاقمی تیرۆریستی بویه‌وه، هاوكات شانازییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، كاتێك له‌جیاتی جیهان شه‌ڕی راوه‌دونانی تیرۆریستانی كرد بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهان .
هه‌ر له‌م دیداره‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، تیشكی خسته سه‌ر دواین روداو و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستانی داعش و راشیگه‌یاند: داعش وه‌ك هێز له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع شكا، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێن و ناوچه، وه‌كو فیكر و فه‌رهه‌نگ ماوه‌و ئه‌ركی هه‌موانه به‌یه‌كه‌وه له‌ناوی ببه‌ین.
ئه‌مریكا هه‌میشه وه‌ك دۆست، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوه
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره تهلهفزیۆنیهكه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی رۆڵی هاوپه‌یمانان، به‌دیاریكراوی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد، كه رۆڵی گرنگ و وه‌چه‌رخانیان هه‌بو له‌تێكشكاندنی داعش، وتیشی: ئه‌مریكا هه‌میشه وه‌ك دۆست، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوه و تائێستاش له‌و هاوكاری و پشتگیریه‌ی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌ش جێی شانازی و ستایشی ئێمه‌یه.
له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ناوچه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری و پاراستنی خاك و ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه. هاوكات له‌ئێستادا به‌هۆی هه‌ستیاری دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه‌مان رۆژانه له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه تۆپباران و بۆردومانی ناوچه‌كه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پاراستنی سنوره‌كانی ئێمه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقی فیدراڵ له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ندییه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی عێراقه‌و ده‌بێ هه‌ڵوێستی جددیان هه‌بێت.
هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ی چاكسازی خێراتترو كورتتر كراون و ده‌ستمان داوه‌ته پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان
له‌باره‌ی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل، وتی: هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ی چاكسازی خێراتترو كورتتر كراون و ده‌ستمان داوه‌ته پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و دۆستانمان، راشیگه‌یاند: ده‌زانرێ كه ئه‌ركێكی قورسه، به‌ڵام به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستمان داوه‌تێ و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
خه‌بات له‌پێناو مانه‌وه‌و به‌رگری له‌خه‌ڵك و خاك و زۆڵم سته‌م، بووه ناسنامه‌و ره‌مزی پێشمه‌رگه، كه شانازی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌مو جیهانه
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌و ناوبانگه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ر ئازایه‌تیه؟ یان له‌چی سه‌رچاوه‌ی گرتوه؟ وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: ئێمه چه‌كداری و تێكۆشان له‌باوك و باپیرانمانه‌وه فێربوین، گه‌لی ئێمه حه‌زی چه‌كداری نیه‌و ئاشتیخوازه، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی فشاری دوژمنانمان بوه، كه چه‌ك هه‌ڵگرین، چونكه ئه‌وان هه‌ر له‌كوشتن و له‌ناوبردن و ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌وه‌ستان، هه‌وڵی پاكتاوی ته‌واوه‌تی ئێمه‌یان دا، بۆیه خه‌بات له‌پێناو مانه‌وه‌و به‌رگری له‌خه‌ڵك و خاك و زۆڵم سته‌م، بوه ناسنامه‌و ره‌مزی پێشمه‌رگه، كه شانازی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌مو جیهانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كوردستان به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانی تر، ئازادی و سه‌ربه‌ستی فیكری و فه‌رهه‌نگی و ئاینی هه‌یه، ئێستا كرانه‌وه به‌روی جیهان و تێگه‌یشتن له‌چه‌مكه جیهانییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن ئێمه‌ی له‌كاروانه‌كه دانه‌بڕیه‌وه، ئه‌وه‌تا ژنان و كچان هاوشێوه‌ی پیاوان به‌ویستی خۆیان ئه‌ركی پارێزگاری و به‌رگری له‌خاك و وڵاتیان به‌جێ ده‌گه‌ینن.
دۆخی كه‌ركوك باش نیه و ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای شاره‌كه بگۆڕن
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، شۆڕش ئیسماعیل، رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له‌ئێستادا دۆخی كه‌ركوك باش نیه‌و پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كورد و تێكدانی ماڵ و حاڵیان بونی هه‌یه و لێره‌و له‌وێ به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست، ته‌عریبی تێدا ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای شاره‌كه بگوڕن، وه‌ك پێشوتر مادده‌ی 140 ده‌ستوری جێبه‌جێ نه‌كرا، كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كرد.
پێویستیمان به‌پاڵپشتی و پشتگیری هه‌موانه
له‌كۆتایی دیداره‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌رۆژئاوا و جیهان گه‌یاند ، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: ئاشكرایه پێشمه‌رگه ئه‌زمون و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له‌شه‌ڕی روبهڕبونهوهو تێكشكاندنی تیرۆرستان، داوا ده‌كه‌م هه‌موان به‌رده‌وام بن له‌پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌و حكومه‌ته‌كه‌مان، تا له‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌مان كه پارێزه‌ری ئاشتی و ئاسایشه بۆ هه‌موان، سه‌ركه‌وتوبین.