یەکێتی ئەوروپا داوا لەئێران دەکات پاشەکشە لەرێکەوتنەکە نەکات

- 9/5/2019 4:01:00 PM 1103 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا داوای لەحکومەتی ئێران کرد قۆناغی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 جێبەجێنەکات و پابەندبێت بەرێکەوتنەکەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کارلۆس مارتن وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا داوای لەحکومەتی ئێران کرد قۆناغی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 جێبەجێنەکات و پابەندبێت بەرێکەوتنەکەوە.
لەئێستادا هیچ بەربەستێکیان لەبەردەمدا نەماوە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان

سەرلەئێوارەی دوێنێ حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند لەئێستادا هیچ بەربەستێکیان لەبەردەمدا نەماوە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان.

ئەوەش پاش سەپاندنی سزای نوێ بەسەر 16 دامەزراوە و 11 کەسایەتی و 10 کەشتی نەوتهەڵگری ئێراندا کە ئەمریکا پێیوابو ئەم لایەنانە یارمەتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن کە لەلیستی رەشی ئەو وڵاتەدایە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا راشیگەیاند، داوا لەئێران دەکەین خۆی لەهەڵگرتنی ئەو هەنگاوانە بپارێزێت کە زیان بەرێکەوتنەکە دەگەیەنن.

نیشانەکردن :

#یەکێتی ئەوروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP