بەهۆی هەڵوێستە ئەرێنیەکانی چینەوە نرخی نەوت بەرزبوەوە

- 9/5/2019 10:32:00 AM 997 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی ٤% بەرزبوەوە، ئەوەش دوای نیشاندانى هەڵوێستی ئەرێنی لەلایەن چینەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی باج لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

دوای ئەوەی سێ رۆژ بە بەردەوام نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوەبینی، شەوی رابردوش جارێکی دیکە نرخی نەوت بە رێژەی ٤% بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبونەوەی ترسی داڕمانی ئابوری جیهان.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە 2.53 دۆلار واتا بە رێژەی ٤.٣% بەرزبوەوە

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە 2.53 دۆلار واتا بە رێژەی ٤.٣% بەرزبوەوە، بەوەش نرخی نەوتی خاوی برێنت بوە ٦٠.٧٩% دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکى ٤.٥٪ بەرزبوەوە، ئەمەش بە بەرزترین رێژەیە دادەنرێت کە نەوتى خاوتی تەکساس لە مانگی تەموزی رابردوەوە بەخۆیەو بینیوە.
ئەمریكا بە رێژەی لەسەدا 15 باجی خستە سەر كەلوپەل و بەرهەمەكانی چین، لە بەرامبەریشدا حكومەتی چین، بە بڕی 75 ملیار دۆلار باجی خستەسەر كەلوپەل و بەرهەمەكانی ئەمریکا

 

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە رێژەی لەسەدا 15 باجی خستە سەر كەلوپەل و بەرهەمەكانی چین، لە بەرامبەریشدا حكومەتی چین، بە بڕی 75 ملیار دۆلار باجی خستەسەر كەلوپەل و بەرهەمەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا.

لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا رایگەیاند، هەردولایەن کۆکن لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوە لە نێوانیاندا لە کۆتایی ئەم مانگەدا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ناکۆکییەکانیانەوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP