دوای ئاشکراکردنی نهێنیەک لەبارەی مردنی باوکییەوە
کوڕی بچوکی محمد مورسی سەرۆکی پێشوی میسر گیانی لەدەستدا

- 9/5/2019 9:22:00 AM 23321 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دوێنێ چوارشەممە کوڕە بچوکەکەی محمد مورسی سەرۆکی پێشوی میسر لەنەخۆشخانەیەکی قاهیرە گیانی لەدەستدا و میدیاکانی ئەو وڵاتەش رایگەیاندوە ناوبراو بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی میدڵ ئیست مۆنیتەر (ویمۆ)، دوێنێ چوارشەممە عەبدوڵا مورسی کوڕی بچوکی محمد مورسی سەرۆکی پێشوی میسر لەنەخۆشخانەیەکی قاهیرە گیانی لەدەستدا و میدیاکانی ئەو وڵاتەش رایگەیاندوە ناوبراو بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
تائێستا وەزارەتی تەندروستی میسر لەوبارەیەوە هیچ کۆمێنتێکی نەداوە

خێزانی عەبدوڵا مورسی مردنی کوڕەکەیان بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ پشتڕاستکردەوە، بەڵام تائێستا وەزارەتی تەندروستی میسر لەوبارەیەوە هیچ کۆمێنتێکی نەداوە.
دڵی بەیەکدا هاتوە و دوای ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستداوە

لەوبارەیەوە، ئەحمەدی برای عەبدوڵا مورسی بەرۆیتەرزی راگەیاندوە، براکەیان کە تەمەنی 24 ساڵ بوە، لەکاتی شۆفێریدا لەگەڵ هاوڕێیەکی دڵی بەیەکدا هاتوە و دوای ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستداوە. 

بەگوێرەی راپۆرتێکی میدڵ ئیست ئای، عەبدوڵا مورسی پاش گیانلەدەستدانی باوکی، هەریەک لەمحمود تۆفیقی وەزیری ناوخۆی ئێستا و ماجیدی غەفاری وەزیری ناوخۆی پێشو، محمد شیرین فەهمی بەبکوژی محمد مورسی باوکی لەقەڵەمداوە.

محمد مورسی سەرکردەیەکی سەربە رێکخراوی ئیخوان موسلیمینی جیهانی بو و لە شۆڕشەکەی 25-ی کانونی دوەمی 2011 دا لەڕێگای هەڵبژاردنەوە بوبەسەرۆکی میسر و جێگای حوسنی موبارەکی گرتەوە، ساڵێک دواتر لەلایەن عەبدول فەتاح سیسیەوە کودەتای بەسەردا کراو لەدەستەڵات دورخرایەوە و زیندانی کرا. 

 پاش شەش ساڵ زیندانیکردن و رەتکردنەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشییەکانی، رۆژی 17ی حوزەیرانی رابردو محمد مورسی سەرۆکی پێشوی مسر لەکاتی دادگایکردنیدا گیانی لەدەستدا. 
  


نیشانەکردن :

#میسر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP