بەپەلە

محەمەد حەلبوسی: رێگەمان نەداوە ببین بە بەشێك لە ململانێیەكانی نێودەوڵەتی

- 9/4/2019 10:04:00 PM 1137 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- 
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جەنگی دژبە تیرۆر لە وڵاتەكەی كۆتایی نەهاتوە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك رێگەیان نەداوە عێراق ببێت بە بەشێك لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی دەستپێکی كۆبونەوەی لیژنەی بودجە و پلاندانانی سەربە پەرلەمانی ئاسیا، محەمەد حەلبوسی ىسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە جەنگی دژبە تیرۆر لە وڵاتەكەی كۆتایی نەهاتوە و بەهیچ شێوەیەك رێگەیان نەداوە عێراق ببێت بە بەشێك لەململانێ نێودەوڵەتییەکان. 

کۆبونەوەکە لەبەغدادی پایتەختی عێراق و بەبەشداری 16 وڵاتی عەرەبی و کیشوەری ئاسیا بەڕێوەچو تێیدا حەلبوسی رایگەیاند، " بەهۆی تیرۆرەوە روبەڕوی كێشەیەكی زۆر بوینەتەوە كە پێویستە بە جدی چارەسەر بکرێن ئەوەش تەنها بە زیاتر خستنەگەڕی هەوڵە هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان بەدی دێت".
تیرۆر تەنها عێراقی نەكردوەتە ئامانج، بەڵكو سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە و جیهانی بەبێ‌ جیاوازی كردوەتە ئامانج

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  ئەوەشی وەبیر پەرلەمانتارانی ئاسیا هێنایەوە كە تیرۆر تەنها عێراقی نەكردوەتە ئامانج، بەڵكو سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە و جیهانی بەبێ‌ جیاوازی كردوەتە ئامانج .

وتیشی، "هەرچی هەوڵ و توانایان هەیە خستویانەتەگەڕ لەپێناو چارەسەركردنی قەیرانەكان و نزیككردنەوەی دیدو بۆچوونەكان، چونكە بە هۆی ململانێیەكانەوە لە وڵات و ناوچەكەم، باجی زۆرمان داوە".

حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام داوایانكردوە، كێشە نێودەوڵەتییەكان بە گفتوگۆ و ئاشتی چارەسەر بكرێن.

محەمەد حەلبوسی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق پابەندە بە ستراتیجییەكی رون كە ئەویش خۆ بەدورگرتنە بەرامبەر بە ململانێ سەربازیی و سیاسییەکان.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP