حکومەتی عێراق رێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی روسیا واژۆدەکات

- 9/4/2019 8:10:00 PM 1526 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-هەڤبەند هیوا
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد لەئێستادا لەقۆناغی کۆتایی واژۆکردنی رێکەوتنێکدان لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی روسیا بەمەبەستی ئامادەکردنی چەند بیرێکی نەوت لەپارێزگای ئەنبار.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد  بەغداد ڕێکەوتنێک واژو دەکات لەگەل کۆمپانیای ستروی ترانسی روسی بەمەبەستی ئامادەکردنی چەند بیرێکی نەوت لەپارێزگای ئەنبار. 
ڕێکەوتنەکە لەقۆناغی کۆتایدایە 

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەوەشی خستەڕو ڕێکەوتنەکە لەقۆناغی کۆتایدایە و لەئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عراق تاوتوێدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، سامرغضبان وەزيری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، هەربیرە نەوتیک بەبڕی یەک ملیار بۆ چوار ملیار بەرمیل نەوتی غەزنکراوی تێدایە و بۆ غازیش رێژەکە بەبڕی 60-70% دەخەمڵێنرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP