داوای پێکهێنانی لیستی هاوبەش دەکات
خەندان ناوەرۆکی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

- 9/4/2019 6:31:00 PM 4599 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان، کەمێک بەرلەئێستا کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات و تێیدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای پێکهێنانی لیستی هاوبەشی کردوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان. 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە، له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دا، كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتو به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌و پێشنیاز‌و رێوشوێنانه‌ى بۆ به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوى هه‌ڤاڵانه‌ له‌ئارادان، تاوتوێ ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان. 
پێویستە ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی چوارەم له‌ماوه‌ی دیاریكراودا ته‌واوبكرێت

هاوکات لەبارەی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، جه‌ختكراوەتەوه‌، كه‌ ئاماده‌كارى پێویست له‌ماوه‌ی دیاریكراودا، ته‌واوبكرێت. 
 
هەر لەكۆبونه‌وه‌كه‌دا، كاروبارى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێنرا، له‌مروه‌وه‌، جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ناوه‌رۆكى رێكه‌وتنى سیاسى نێوان یه‌كێتى‌و پارتى و  كارنامه‌ى حكومه‌ت. 
 
كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسى، به‌پێویستى زانیوە، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى، به‌به‌شدارى لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق پێكبهێنرێت، به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان،  كه‌ بڕیاره‌ له‌ یەکى نیسانى ساڵى داهاتو به‌رێوه‌ بچێت.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP