یەکێتی ئاڵوگۆڕ لە دو پۆستی ئەمنی باڵای سلێمانیدا دەکات

- 9/4/2019 5:44:00 PM 90474 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی زانیاریەکانی خەندان بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی  سلێمانی خانەنشین دەبن و واچاوەڕوان دەکرێت دو ئەفسەری تری ئاسایشی سەربە یەکێتی شوێنەکانیان پڕبکەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی خەندان لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستی کەوتوە، لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، بڕیاڕیداوە خۆی خانەنیشن بکات و لەحاڵەتێکی ئاواشدا ئەفسەرێکی ئاسایش جێگەکەی دەگرێتەوە.
هەریەک لە کاوە گورن و خالید ماوەتی وەک دو پاڵێوراوی ئەو حزبە لەکێبڕکێدان

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بۆ شوێنگرتنەوەی وەستا حەسەن بەڕێوەبەری ئێستای ئاسایشی سلێمانی، هەریەک لە کاوە گورن و خالید ماوەتی وەک دو پاڵێوراوی ئەو حزبە لەکێبڕکێدان.

ھەر ئەو سەرچاوەیە بەخەندانی ڕاگەیاند: لەحاڵەتی خانەنشینبونی بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەگەری ئەوە بەھێزە عەقید ھیوا جێگری ئێستای ئاسایشی فڕۆکەخانەی ناوبراو ئەو پۆستە وەربگرێت.

لەوبارەیەوە عەقید هیوا بەخەندانی راگەیاند بەڕێوەبەری ئێستای ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی دو ساڵی ماوە بۆ خانەنشین بون و هەواڵەکەی بەتەواوەتی رەتکردەوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP