بەوێنە؛ لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشككراودا گیرا

- 9/4/2019 12:23:00 PM 2380 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشكدا گرت كه‌ كه‌ڕوی كردوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی فرۆشتنی بوه‌.

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردن ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 310 كیلۆگرام هه‌نجیری وشككراوی ئێرانیدا گیرا، كه‌ كه‌ڕوی كردوه‌ و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌.

له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كۆگاكه‌‌ ده‌ركه‌وتوه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ لابردنی كه‌ڕوی هه‌نجیره‌كه‌ و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌هاوڵاتیان له‌به‌ر گه‌رمی و تیشكی خۆر دایناوه‌‌‌.

به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی هه‌نجیره‌كه‌دا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP