بەپەلە

جۆنی سینس: سوپاسی دەکەم زیاتر بەناوبانگی کردم
نێردەی پێشوی پاکستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەستێرەیەکی فلمە سێکسیەکان هەرای ناوەتەوە

- 9/4/2019 8:51:00 AM 27007 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەبدول باسیت، نێردەی پاکستان لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی جۆنی سینس، ئەستێرەی فلمە سێکسیەکان هەرای لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ناوەتەوە و ئەستێرەکەش لایخۆیەوە سوپاسی دەکات.

لە چەند رۆژی رابردودا، پۆستێکی گالتە ئامیز لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆری کۆمەلایەتی تویتەر بڵاوکرایەوە، کە وێنەیەکی جۆنی سینس بو، ناوبرا وەک یەکێک لە خۆپیشاندەرانی کشمیر ناوی هێنرابو، گوایە لەلایەن پۆلیسی هیندستانەوە بە تەقە چاوێکی کوێر کراوە.

نێردەی پێشوی پاکستان، لە پێگەی خۆی پۆستەکەی دوبارە بڵاوکردوەتەوە و ئیدانەی ئەو کارەی کردوە، بەوەش دەنگدانەوەی زۆری لەناو بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەدا لێکەوتەوە.
Image result for johnny sins and ex pakistani envoy

لایخۆشیەوە جۆنی سینس، پۆستێکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی" زۆر سوپاسی عەبدول باسیت دەکەم، جارێکی دیکە زیاتر بەناوبانگی کردم، سوپاس بینایی چاوم بێ کیشەیە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP