ئێران؛ بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی هاوسەرگیری کچێکی تەمەن نۆ ساڵ نارەزایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت

- 9/3/2019 10:05:00 PM 69550 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-

لەدوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە ئێران، کە تیایدا دەردەکەوێت مێرمنداڵێکی تەمەن 9 ساڵ هاوسەرگیری پێ دەکرێت، نارەزایی بەرفراوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

مەسیح عەلی نەژاد، چالاکوانی مافی ژنان و دامەزرێنەری کۆمەڵەی چوارشەمانی سپی ئێران، لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیریەکە دەکات.

عەلینەژاد، لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە ڤیدۆکەی لە شارۆچکەی بەهمەئی-یەوە پێگەشتوە، دەڵێت"بە بینینی ڤیدیۆکە خۆم پێنەگیرا و گریام".

بڵاوکردنەوەی ڤیدۆیی هاوسەرگریەکەی ئەو منداڵە و میلاد چەشانی، کە تەمەنی نزیکەی سێ ئەوەندەی تەمەنی منداڵەکەیە نارەزایی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش توڕەبونی چەشانی لێکەوتوەتەوە.


عەلی نەژاد لە پۆستێکی دیکەی تویتەریدا هاوپێچ بە وێنەی چەند نامەیەک کە لە چەشانیەوە پێی گەیشتوە باس لەوە دەکات کە یاسا شەرعیەکان پشتگیری لەو ناکەن.

لە نامەکەیدا چەشانی جنێو و قسەی نەشیاو بە عەلی نەژاد دەڵێت و ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو ڤیدیۆیە هی ئەوە و مافی ئەوەی نیە بڵاوی بکاتەوە و یاری بە ئابروی خەڵکیەوە بکات، "بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی هەبێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP