هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

وەزیری وزەی سعودیە ‌ئەندامێتی لە ئیدارەی ئارامکو لە دەستدەدات

- 9/3/2019 6:16:00 PM 1244 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ بڵاویکردەوە کە وەزیری وزەی سعودیە مافی ئەندامێتی لەئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە نەماوە. 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ بڵاویکردەوە خالد فالح وەزیری وزەی سعودیە مافی ئەندامێتی لەئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە نەماوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، " هەر ئەمڕۆ پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، نەبیل عەمودی وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە جێگەی ناوبراوی گرتۆتەوە لە ئیدارەی ئارامکو".

هاوکات ئەم هەنگاوەش دوای دامەزراندنی یاسر رميان سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی هات وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە بۆ پڕکردنەوەی جێگەی وەزیری وزە.

نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP