یەکێتی لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی دەستنیشانکرد

- 9/3/2019 1:31:00 PM 8041 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مستەفا چاڵاوەیی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ لەلایەن حزبەکەیەوە دیاریکرا.

هەر ئەمڕۆ لە پۆستەكەی دەستبەكاربو

 

ئەمرۆ سێشەممە، مستەفا چاڵاوەیی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ دیاریكرا و لە پۆستەكەی دەستبەكاربو.

لە لایەن كۆسرەت رەسول و رەفعەد عەبدوڵا ئەو داوایەم ئاراستەكراوە

 

لەوبارەیەوە، مستەفا چاڵاوەیی بە خەندان-ی راگەیاند، پێشتر لەلایەن هەڤاڵانی بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و رەفعەد عەبدوڵا داواملێکرا لێپرسراوێتی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی بگرمە ئەستۆ، منیش داواکەیانم قبوڵکرد و ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە لە پۆستەکەم دەستبەکاربوم.

هەمو توانای خۆمان بۆ بەدەستهێنانەوەی دەنگی راستەقینەی یەكێتی و یەكێتیەكان دەخەینە گەڕ

راشیگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پێشمانەو هەوڵ دەدەین هەمو توانای خۆمان لەم ناوچانە چڕ بکەینەوە تا جارێکی تر دەنگی راستەقینەی یەکێتی و یەکێتییەکان بەدەستبهێنینەوە، لەو روەشەوە وەک مەڵبەندی چەمچەماڵ بەرنامەکانمان دەست پێدەکەین.

 

مستەفا چاڵاوەیی، کادرێکی دیار و دێرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و پێشتر چەندین پۆستی لەو حزبە سیاسیەدا هەبوە، هاوكات پێشتریش لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی بوە لە چەمچەماڵ.


نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP