بەپەلە

وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمینداری كۆمكاری عەرەبی كۆبونەوە

- 9/3/2019 12:59:00 PM 927 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی لە كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا و دوابەدوای كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبونەوەكەیان خستەڕو.

سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە عەرەبیەكان گفتوگۆمان ئەنجامداوە

محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق پاش ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ ئەحمەد ئەبولغەیز، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆبونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند "لە كۆبونەوەكەدا رۆڵی عێراقمان لەناو كۆمكاری عەرەبیدا باسكردوە و سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە عەرەبیەكان گفتوگۆمان ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "پرسە چارەسەرنەكراوەكانی هەریەك لە وڵاتانی یەمەن و سوریا و سودان تاوتوێكران و ئەبولغەیز زانیاری تایبەت بە دۆخی ئێستای سودان خستوەتە بەردەست".

عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەی كۆمكاری عەرەبی دەكات 

وتیشی "عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەی كۆمكاری عەرەبی دەكات كە لە سەر ئاستی سەرۆك وەزیران لە قاهیرە ئەنجامدەدرێت وتێیدا ئەو ململانێیانە تاوتوێدەكرێت كە رویانكردوەتە ناوچەكە و عێراقیش بەشێكدەبێت لە چارەسەر".

هەڵوێستی عێراقیش سەبارەت بە گرژیەكانی ئەمریكا-ئێران رونكراوەتەوە

هاوكات وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند "لەگەڵ ئەبولغەیز بە شێوەیەكی گشتی دۆخی وڵاتانی عەربیمان باسكردوە و ئاسایشی كەنداو و هاتوچۆی دەریایی لەو ناوچەیەدا بەشێك بوە لە بابەتی گفتوگۆكان، هەڵوێستی عێراقیش سەبارەت بە گرژیەكانی ئەمریكا-ئێران رونكراوەتەوە و پاش كۆبونەوەی لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی زانیاری زیاتر دەخاتەڕو".


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP