بەپەلە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا

- 9/3/2019 8:41:00 AM 1492 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گرژی و ئاڵنگاریە بازرگانیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین لە ماوەی رابردودا كاریگەریەكی بەرچاوی خستوەتە سەر بازرگانی و ئابوری جیهان بە گشتی و نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

جەنگی سارد بوەتە هۆی دروستبونی ململانێی سیاسی و سەپاندنی سزا بەسەر كەلوپەلەكانی یەكدیدا

جەنگی ساردی نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكان و چین بوەتە هۆی دروستبونی ململانێی سیاسی و سەپاندنی سزا بەسەر كەلوپەلەكانی یەكدیدا، ئەو هەنگاوانەش بونەتە هۆی هەڵكشان و داكشانی بەردەوام لە نرخی بەرهەمە خاوەكان لە بازاڕەكانی جیهاندا.

نرخی نەوتی خاوی تەكساس دابەزیوە و برێنت بەرزبوەتەوە

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا بە 54.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و بەوپێیە 21 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 4 نرخەكەی دابەزیوە لە كۆتا مامەڵەیدا.

هاوكات بەراورد بە نرخی پێشوی، 5 سەنت لە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوت لەو بەرهەمە لە كۆتا مامەڵەیدا گەیشتوەتە 58.71 دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە، ئەم هەفتەیە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە رێژەی لەسەدا 15 باجی خستە سەر كەلوپەل و بەرخهەمەكانی چین، لە بەرامبەریشدا حكومەتی چین رایگەیاندوە، بە بڕی 75 ملیار دۆلار باج دەخاتە سەر كەلوپەل و بەرهەمەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP