رونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لەسەر وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری

- 9/2/2019 8:18:00 PM 94757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەرونكردنەوەیەكدا كە واژۆی، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە بە دواخستنی وادەی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری تا دەركردنی رێنمایی نوێ.

لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، وەزارەتی دارایی رایگەیاند،"ئەو هاوڵاتیانەی كە پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتوە و دواتر دامەزراون یان دادەمەزرێن پێشینەی ماوەیان كە پێش دامەزراندنیش بێت دەخرێتە سەر موچەكانیان و بەپێی هەردو رێنماییمان ژمارە(15)ی ساڵی 2016 و (5)ی ساڵی 2018 وەرگرتنەوەیان دوادەخرێت تا دەرچونی رێنمایی نوێ".

رونكردنەوەكە رۆژی 7/8/2019 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركراوە، ئەوەش دوای ئەوەی كە وابڵاوكرایەوە كە وەرگرتنەوەی پێشینەكان و لەناویاندا پێشینەی هاوسەرگیری دەستپێدەكاتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP