بەپەلە

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: لە 2003وە تا ئێستا كوردستان 108 تریلیۆن دیناری بێ بەرامبەر وەرگرتوە

- 9/2/2019 11:51:00 AM 3092 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 16 ساڵی رابردوەوە تا ئێستا هەرێمی كوردستان 108 تریلیۆن دیناری وەرگرتوە، بێ ئەوەی هیچ بەرامبەرێك بداتە حكومەتی ناوەند.

حكومەتی هەریمی كوردستان 108 تریلیۆن دۆلار-ی لە حكومەتی ناوەند وەرگرتوە

ئەمڕۆ دوشەممە، لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2003وە تا ئێستا حكومەتی هەریمی كوردستان 108 تریلیۆن دۆلار-ی لە حكومەتی ناوەند وەرگرتوە، بێئەوەی هیچ بەرامبەریك رادەستی حكومەتی بەغدا بكات".

رێگەیداوە بە حكومەتی هەرێم یاساكانی دەستور ببەزرێنێت و حزبایەتیان خستوەتە پێشەوە

لەوبارەیەوە، حسێن عەقابی، ئەندام لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "حكومەتە یەك لەداوی یەكەكانی عێراق بە حكومەتی ئێستاشەوە، رێگەیداوە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان یاساكانی دەستور ببەزرێنێت و حزبایەتیان خستوەتە پێشەوە".

دەیان پێشێلكاری و سەرپێچی دەستوری لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەنجامدراوە 

ئاماژەی بەوەشكرد "لەماوەی چەند ساڵی رابردودا دەیان پێشێلكاری و سەرپێچی دەستوری لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەنجامدراوە بێ هیچ كاردانەوە و لێپێچینەوەیەك لە لایەن بەغداوە، كۆنترۆلكردنی ناوچە جێناكۆكەكان و رێگریكردن لە كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەكان و دەروازیەكان بەشێكن لەو پێشێلكاریانە".

راشیگەیاند "لە ساڵی 2003وە تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان 108 تریلیۆن دۆلاری لە بودجەی عێراق وەرگرتوە، بێ ئەوەی پەیوەستبێت بە هیچكام لەو پابەندیانەی پێویستە لەسەری بەرامبەر حكومەتی ناوەند ئەنجامبدات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP