بەپەلە

فیلمی "ماڵی دۆست له‌ کوێیه‌؟" له‌ ئیسفه‌هان نمایش دەکرێت

- 9/2/2019 9:07:00 AM 549 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مساڵ حه‌وت به‌رهه‌م له‌ به‌شی فیلمه‌ نۆژه‌نکراوه‌کانی سینه‌مای منداڵان و پێنج به‌رهه‌م له‌ به‌شی فیلمه‌کانی پڕ له‌ یاد و بیره‌وه‌ریی له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران نمایش ده‌کرێن. 

به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی 32هه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ میوانداریی به‌شێکه‌ به‌ ناونیشانی "نمایش کردنی فیلمه‌ نۆژه‌نکراوه‌کانی سینه‌مای منداڵانی ئێران". 

ناوه‌کانی ئه‌و فیلمانه‌ی که‌ له‌م به‌شه‌دا نمایش ده‌کرێن، بریتین له‌، ساز ده‌هه‌نی، له‌ ده‌رهێنانی ئه‌میر نادری، ماڵی دۆست له‌ کوێێه؟‌، له‌ ده‌رهێنانی عه‌باس کیارۆسته‌می، نیاز، له‌ ده‌رهێنانی عه‌لیڕه‌زا داوودنیژاد، به‌رهه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌کانی بنکه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، شاری مشکه‌کان، له‌ ده‌رهێنانی مه‌رزیه‌ برومه‌ند، دزی بوکه‌ڵه‌کان، له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا هونه‌رمه‌ند و پاتال و ئاواته‌ چکۆله‌کان، به‌رهه‌می مه‌سعوود کرامه‌تی. 

ئه‌و فیلمانه‌ له‌ دو سینه‌مای په‌ردیسی سینه‌مایی چوار باغ له‌ هۆڵی چل ستون و له‌ هۆڵی ئیسفه‌هان سیتی سه‌نته‌ری 4 نمایش ده‌کرێن. 

هه‌روه‌ها له‌ فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ به‌شێک به‌ ناونیشانی نمایشکردنی فیلمه‌کانی پڕ له‌ یاد و بیره‌وه‌ری له‌به‌ر چاو گیراوه‌ که‌ پێکهاتوه‌ له‌ فیلمه‌کانی یه‌کێک بو، یه‌کێک نه‌بو، له‌ ده‌رهێنانی ئیره‌ج ته‌هماسب، خوشکه‌ غه‌ریبه‌کان، به‌رهه‌می کیومه‌رس پورئه‌حمه‌د، کڵاو سور، له‌ ده‌رهێنانی ئیره‌ج ته‌هماسب، پشیله‌ی ئاواز خوێن، به‌رهه‌می کامبۆزیا په‌رته‌وی و شاری مشکه‌کان، به‌رهه‌می مه‌رزیه‌ برومه‌ند. 

ئه‌م فیلمانه‌ بڕیار وایه‌ له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی هونه‌ری ئیسفه‌هان لە ئێران نمایش بکرێن. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP