هەواڵی ئەمڕۆ

هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئوردن دەستیپێکردەوە

- 9/2/2019 8:25:00 AM 1315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەناردەكردنی نەوت بۆ ئوردن كە بڕەكەی دەگاتە 10 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا دەستیپێكردوەتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، "دوای ئەوەی ژمارەیەك بارهەڵگر نەوتی خاویان لە پاڵاوگەی بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین باركرد چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتو، بگەنە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری زەرقا باكوری رۆژهەڵاتی ئوردن".
هەنگاوەکە لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنە دێت كە لە مانگی شوباتی رابردودا لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی ئوردن كراوە

ئاماژە بەوەشکراوە، هەنگاوەکە لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنە دێت كە لە مانگی شوباتی رابردودا لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی ئوردن سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن كراوە.
عێراق رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن دەكات

 

بەپێی رێككەوتنەكە، عێراق رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن دەكات.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو، "بڕیاربو رێككەوتنەكە پێشتر بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بەهۆی شەڕەكانی دژبە تیرۆر لە ساڵی 2014 دا راوەستابو، بەڵام دوای باشبونی رەوشی ئەمنی، جارێكی دیكە عێراق رەزامەندی نیشاندا لەوەی نەوت هەناردەی ئوردن بكات". 

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP