بەپەلە

عێراق-ئێران بۆندێکیان بۆ کاری پێکەوەیی لە بواری سینەمادا واژۆکرد

- 9/1/2019 10:14:00 PM 781 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری شانۆ و سینەمای عێراق بۆندێکی لەگەڵ ئێران واژۆکرد بۆ جێبەجێکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە بواری سینەمادا.
هەردولا رێککەوتن بە ئەنجامدانی کاری هونەری و سینەمایی هاوبەشی درێژ خایەن لە داهاتودا

 


ئەمرۆ یەکشەمە لە پەراوێزی بەڕێوەچونی 32 ەمین فیستیڤالی فیلمی منداڵان و گەنجانی ئێران، بەڕێوەبەری فیستیڤاڵەکە عەلی رەزا تامێش لەگەڵ بەڕێوەبەری شانۆ و سینەمای عێراق کۆبەوەوە، هەردولا رێککەوتن بە ئەنجامدانی کاری هونەری و سینەمایی هاوبەشی درێژ خایەن لە داهاتودا.
 پەیوەندیە هونەریەکان لە نێوان هەردو وڵاتدا تا دێت بەهێز دەبێت

 


لەو بارەیەوە تابێش وتی" خەڵکی هەرو وڵات پەیوەندی کلتوری قوڵ لەنێوانیاندا هەیە، بازرگانی و پەیوەندیە هونەریەکان لە نێوان هەردو وڵاتدا تا دێت بەهێز دەبێت".
لە ماوەی دەیەی رابردودا ژێرخانی سینەمایی عێراق زۆر فراوان بوە

 

ئاماژەشی بەوەدا، لە ماوەی دەیەی رابردودا ژێرخانی سینەمایی عێراق زۆر فراوان بوە، چەندین فیستیڤاڵی فیلم و سینەما لە نەجەف و بەسرە بەڕێوەچوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP