ئیستانبوڵ؛ لە فێرگەیەکی ئاینیدا، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر خوێندکاران

- 9/1/2019 7:51:00 PM 55274 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دادگای ئیستابنوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی سێ مامۆستا ئاینی دەرکرد، بە تۆمەتی ئەوەی لە فێرگەیەکی ئایینیدا دەستدرێژیان کردوەتە سەر منداڵە فێرخوازەکان.
فێرگەکە ناوی ناوەندی فیقی بوە، مۆڵەتی فەرمی لەلایەن شارەوانی ئیستانبوڵەوە نەبوە

 

بەگوێرەی رۆژنامەی جمهوریەتی تورکی، فێرگەکە ناوی ناوەندی فیقی بوە، مۆڵەتی فەرمی لەلایەن شارەوانی ئیستانبوڵەوە نەبوە.

دوای بەدواداچونەکانیش بۆیان دەرکەوتوە زیاتر لە 20 خوێندکار دەستدرێژیان کراوەتە سەر

 

ئاماژە بەوەشدراوە، لێکۆڵینەوەی پۆلیس دوای ئەوە دەستی پێکردوە، کە شەش لە منداڵەکان چونەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵایان دژی مامۆستاکانیان تۆمار کردوە، دوای بەدواداچونەکانیش بۆیان دەرکەوتوە زیاتر لە 20 خوێندکار دەستدرێژیان کراوەتە سەر.
دادوەران داوای 50 ساڵ زیندانی دەکەن بۆ تۆمەتبارەکان

 

لە سکاڵاکەی خوێندکارەکاندا، ئاماژە بە دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی جەستەیی و ئەنجاومدانی کاری نەشیاو کراوە لەلایەن مامۆستاکانەوە، دادوەران داوای 50 ساڵ زیندانی دەکەن بۆ تۆمەتبارەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP