"پێنج گەریلای پەکەکە لەچالاکی خراون"
تورکیا: ئۆپەراسیۆنەکانمان لەدژی پەکەکە درێژەی هەیە

- 9/1/2019 5:37:00 PM 1499 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانیان لەسنوری هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەدواین هێرشی ئاسمانیشدا توانیویانە پێنج گەریلای پەکەکە لەچالاکی بخەن.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندوە له‌ چوارچێو‌ه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا كه‌ له‌ باكوری عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌، پێنج گەریلای دیكه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا له‌ چالاكی خراون. 
هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی مه‌تینا، ئاڤاشین-باسیان و گارا

به‌پێی رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی مه‌تینا، ئاڤاشین-باسیان و گارا.

ئەوەش رونکراوەتەوە، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌ناگه‌، سه‌كۆی چه‌ك و حه‌شارگه‌ی په‌كه‌كه‌ خاپوركراون. 

تائێستا پارتی کرێکارانی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە و چەندین جاریش هەواڵی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیای رەتکردۆتەوە. 

نیشانەکردن :

#پەكەكە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP