هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

نهێنیەکانى خێزانى سەرۆکى ئاشکراکردوە
سکرتێرە تایبەتەکەى ترەمپ دەستلەکارەکەى دەکێشێتەوە

- 8/31/2019 11:40:00 PM 13756 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-مادلین ویسترهاوت، یاریدەدەرى تایبەتى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەستى لە کارەکەى کێشاوەتەوە.
 تۆمەتبار کرا بە بردنە دەرەوەى نهێنیەکانى خێزانى سەرۆکی ئەمریكا

 

دەستلەکارکێشانەوەى ویسترهۆت دواى ئەوە هات کە تۆمەتبار کرا بە بردنە دەرەوەى نهێنیەکانى خێزانى سەرۆکی ئەمریكا.

زانیارى تایبەت بە تیفانى کچى دۆناڵد ترەمپى بە دەزگا میدیاییەکان داوە

 

میدیاکانى ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە مادلین کۆمەڵێک زانیارى تایبەت بە تیفانى کچى دۆناڵد ترەمپى بە دەزگا میدیاییەکان داوە.

کچە یاریدەرەکەى نهێنى نێوان منداڵەکانى بردوەتە دەرەوە، لەبەر ئەو هۆکارە دورخراوەتەوە

 

لە لێدوانێکیدا ترەمپ دەڵێت، کچە یاریدەرەکەى نهێنى نێوان منداڵەکانى بردوەتە دەرەوە، لەبەر ئەو هۆکارە دورخراوەتەوە. ترەمپ وتویەتی"مادلین کەسێکى زۆرباشە، بەلام ئەو تیڤانى کچى زۆرخۆشدەوێت".

ترەمپ وتویەتی كە کچە یاریدەدەرەکەى پەیوەندى پێوەکردوە و داواى لێبوردنى لێکردوە

 

ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە کچە یاریدەدەرەکەى پەیوەندى پێوەکردوە و داواى لێبوردنى لێکردوە، ئەویش لاى خۆیەوە دەیبەخشێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشوتر ترەمپ لە لێدوانێکدا رایگەیاندبو مادلین لینکى پەیوەندى ئەوە بەجیهانى دەرەوە.

مادلین ویسترهاوت، تەمەنى 28 ساڵە لەماوەی پێشودا لە تاوەرى ترەمپ کارى کردوە پاشان لە ساڵى 2017 بوە بە یاریدەدەرى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکاو بە یەکێک لە نزیکەکانى دانراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP