پرۆژەی Lady Go لە بەغدا جێبەجێكرا

- 8/31/2019 10:00:00 PM 8474 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە پایتەختی عێراق، پرۆژەیەكی تایبەت بە خانمان جێبەجێكرا، كە لە لایەن خودی خانمانەوە بەڕێوەدەبرێت و سودەكەی بۆ خانمان و منداڵانە.

تاكسی تایبەت بۆ خانمان و منداڵان داناوە

ئەمڕۆ شەممە، لە شاری بەغدا-ی پایتەختی عێراق، نوێترین پڕۆژەی تایبەت بە خانمان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە، پرۆژەكە ناوی Lady Goیە و تاكسی تایبەت بۆ خانمان و منداڵان داناوە، كە شۆفێری تاكسیەكان خانمن.

تیمی كارمەندەكانی و تەواوی ستافەكەی لە خانمان پێكهاتوە 

خاوەنی بیرۆكەی پرۆژەی Lady Go لەوبارەیەوە رایگەیاند "ئەو پرۆژەیە بێوێنەیە لە بەغدا و تەنها لە خزمەتی خانمان و منداڵاندایە، تیمی كارمەندەكانی و تەواوی ستافەكەی لە خانمان پێكهاتوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "دەتوانرێت لە رێگەی پەیوەندیكردن یاخود تۆماركردنەوە داوای ئەو خزمەتگوزاریە بكرێت، تەواوی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو پڕۆژە نوێیەش ئامادەن و گرەنتیكراون لە بواری سەلامەتی سەرنشینان لەكاتی گەشتكردنیاندا، تەنانەت هاتوچۆ بۆ فڕۆكەخانەكانیش دەستەبەرە".


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP