خۆپیشاندەرانی چین رژانەوە سەر شەقامەکان
دو رۆژی نائارامی مەترسیدار چاوەڕێی چین دەکات

- 8/31/2019 11:36:00 AM 3019 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی چین پاش رەتکردنەوەی مۆڵەتی خۆپیشاندان لەلایەن پۆلیسەوە جارێکی دیکە و لە سیازدەهەمین کۆتایی هەفتەدا رژانەوە سەر شەقامەکانی هۆنکۆنگی گەورە شاری چین.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندەرانی چین پاش رەتکردنەوەی مۆڵەتی خۆپیشاندان لەلایەن پۆلیسەوە جارێکی دیکە و لە سیازدەهەمین کۆتایی هەفتەدا رژانەوە سەر شەقامەکانی هۆنکۆنگی گەورە شاری چین.

بەگوێرەی زانیارییەکان خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی نارێکخراو پەرت و بڵاون و کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن پۆلیسەوە قورسترە لەخۆپیشاندانەکانی دیکە.

تایبەتمەندێتی ئەمڕۆژە بۆ خۆپیشاندەرانی چین ئەوەیە پێنج ساڵ بەرلەئێستا و لەم رۆژەدا حکومەتی چین بڵاویکردەوە کە ئەوان بەنیازنین لەناوهۆنکۆنگ هەڵبژاردن ئەنجامبدەن، چینییەکانی ئەمە بەکارەسات بۆ ئازادییەکانیان دەزانن. 

سەرەتای خۆپیشاندانەکانی چین مانگی حوزەیرانی رابردو دەستیپێکرد کاتێک یاسای تاوان  لەو وڵاتە هەموارکرایەوە و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە پێیانوایە دەیانخاتە بەردەم مەترسی زیاتری دەستگیرکردن بەتۆمەتی تاوانی سیاسی و ئەوەش ئازادییەکانیان بەرتەسک دەکاتەوە. 

پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران دەدات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان. 

بۆ یەکەمین جار پرۆسەی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لە30 ئابی رابردو دەستیپێکرد و بەهۆیەوە سەدان کەس دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس ئاسایشی ناوچە سەرەکییەکانی پایتەخت زیادکراوە و خۆپیشاندەرانیش رێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆکردنیان گرتوە. 

نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP